ئامانجی پرۆژەکە پاڵپشتیکردنە لە گەنجانی بەتوانا و خاوەن بیرۆکەی داهێنەرانەی هەرێمی كوردستان و بەرەوپێشبردنی تواناکانیان لەڕێگەی ژمارەیەک ڕاهێنانه‌وه‌ کە لەلایەن کەسانی شارەزاوە پێشکەش دەکرێت لە بوارەکانی بەڕێوەبردن،دارایی, بەبازاڕکردن، و براندینك. خولی دووەمی پرۆگرامەکە بەشێوەیەکی بەرفراوانتر لە هەریەک لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەولێر، هەڵەبجه‌، دهۆک، و کەرکووک بەڕێوەدەچێت و ئەم سێکتەرانە لەخۆدەگرێت: پەروەردە، ژینگە، پیشەسازی، خانووبەرە، تەکنەلۆجیا، کڕین و فرۆشتن، گەشتیاری و بازرگانی کە تیایدا ١١٠٠ گەنج سوودمەند دەبن.

مەرجەکانی بەشداربوون لە پرۆژەکە:

تەمەنی بەشداربوو لەنێوان 17 بۆ 35 ساڵ بێت.

بیرۆكه‌یه‌كی داهێنه‌رانه‌ بێت.

بیرۆکەکە توانای بەردەوامبوون و سەرکەوتنی هەبێت.

دەبێت بەشداربوو پابەندی ڕاهێنانه‌كان بێت.

پرۆگرامەکە بۆماوەی 16 مانگ بەڕێوە دەچێت و لەلایەن 3 ڕێكخراوی نێوه‌وڵه‌تییه‌وه‌ پاڵپشتی دەکرێت. ئارەزوومەندان دەتوانن لە بەرواری 16.8.2021 بیرۆکەکانیان پێشکەش بکەن و بۆ ماوەی 45 رۆژ فۆرمی پرۆژەکە پڕبکەنەوە.

Leave a Reply