Skip to main content

یەک دامەزراوە,
چەندین هەوڵ

دەربارە

دامەزراوەی ڤیم

ڤیم دامەزراوەیەکی قازانجنەویستی ناحکومییە. ساڵی ٢٠١٩ لە سلێمانی-کوردستانی عێراق دامەزراوە. گرنگی بە بوارە جیاوازەکانی کۆمەڵگا دەدات، لەکێشەکان ورد دەبێتەوە و هەوڵی چارەسەرکردنیان دەدات.

پابەندبوون بە گەشەکردنی کۆمەڵگەکەمان

دامەزراوەی ڤیم هەوڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشانە دەدات کە کۆمەڵگە بە ئاراستەیەکی نەرێنیدا دەبات و کار بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو دەکات لەپێناو هێنانەکایەی پێشکەوتن و سەقامگیری لە کوردستان و عێراق.

پرۆگرامەکانمان پێکدێن لە خولی ڕاهێنان و وۆرکشۆپ دەربارەی بیرۆکەی کاری تازە، کێشەکانی پەیوەندیدار بە جێندەر، کلتوور، ژینگە و مافی ئاژەڵان. هەوڵەکانمان زۆرن، چونکە بڕوامان وایە کارکردن و گرنگیدان بە بوارە جیاوازەکان یەکانگیر و کاریگەر دەبێت لە هێنانەکایەی سەربەخۆیی تاک و سەقامگیریدا.

Vim Foundation

ئەرکمان

ئەرکی ئێمە هەوڵدانە بۆ بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگە، پەرەپێدانی توانای کورد وعێراقییەکان لە بوارە جیاوازەکان. کارکردن بۆ یەکسانی جێندەریی، پاراستنی ژینگە و مافی ئاژەڵان هەورەها پەرەپێدانی کولتوور لەناوچەکە.

دیدگا

  • باوەڕمان بە هەوڵ و هێزی ناوخۆیی هەیە، بە تایبەت هەوڵی گرووپە پشتگوێخراوەکان لە بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگە تاوەکو بازرگانییە ناوخۆییەکان گەشە بکەن و داینەمۆی ئابووری بن؛ تاکەکانی دەرفەتی ئەوەیان پێبدرێت پەرە بە تواناکانیان بدەن.
  • کارکردن لەپێناو هێنانەکایەی یەکسانیی جێندەریی و دابینکردنی داهاتوویەکی سەقامگیر.
  • هەوڵ دەدەین بۆ دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی کێشە ژینگەییەکان و بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی ژینگەیی.
  • کار دەکەین بۆ پاراستنی مافی ئاژەڵان و بەدوای چارەسەری گونجاودا دەگەڕێین.

ڤیم میدیا

پرۆژە و چالاكییەكانمان ببینە.

هەلەکان

چالاکییەکان

کەمپەینی “پاراستنی دیمۆگرافیای کوردستان”

| چالاکی | No Comments
دامەزراوەی ڤیم، لە دوای سازکردنی دیبەیتی "کوردستان لەبەردەم گۆڕانی دیمۆگرافیدا"، هەنگاوی دووەمی چالاکییەکانی بۆ ئەم پرسە گرنگە لە چوارچێوەی کەمپەینێکی هۆشیارکردنەوەدا ڕادەگەیەنێت.کەمپەینی "پاراستنی دیمۆگرافیای کوردستان"، ڕەنگدانەوەی دیدگای ستراتیژیی دامەزراوەی ڤیم…

داهاتووی کوردستان و پرسی دیمۆگرافی

| چالاکی | No Comments
بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە هاونیشتمانییان و ڕۆشنبیران، لە کەشێکی پڕ جۆشوخرۆشدا، دیبەیتی مەترسییەکانی بەردەم گۆڕانی دیمۆگرافیای کوردستان بەڕێوە چوو. ئەم بەشداریکردنە فراوان و پەرۆشەی چین و توێژە جیاوازەکان، نیشانەی…

براوەی خەڵاتەکانی خولی دووەمی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆبایل

| چالاکی | No Comments