لەژێر دروشمی (چەندین هەوڵ) و كۆششی بێسنوورمان بۆ بەرفراوانكردنی بەهای مرۆڤایەتی لەنێو كۆمەڵگهدا و لەژێر رۆشنایی یەكێك لە گرنگترین بناغەكانی دامەزراوەی ڤیم كە پاراستنی مافی ئاژەڵانە، پرۆژهی (TNR) ئهنجام دهدهین بەمەبەستی كۆنترۆڵكردنی ژمارەی سەگە بێلانەكان و رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئەویش لەڕێگەی دەستبەسەرگرتنیان، نەزۆككردن و گەڕاندنەوەیان بۆ ژینگەی خۆیان. پاراستنی مافی ئاژەڵان و دووركەوتنەوە لە ئازاردانیان یەكێكە لە بەها بەرزەكانی مرۆڤایەتی و هەر هەوڵێكیش بۆ ئەشكەنجەدان و لەناوبردنیان دوورە لە هەموو ئاكارێكی شارستانی و مرۆڤانە.