Skip to main content

لاڤە حیکمەت، دامەزرێنەر و سەرۆکی دامەزراوەی ڤیم لە پێناو خزمەتکردن بە سەرجەم چین و توێژە جیاوازەکانی شاری کەرکووک و جێبەجێکردنی کۆمەڵێک کار و پڕۆژە و چالاکیی زۆر گرنگ، سەردانی شاری کەرکووکی کرد و لە لایەن بەڕێزان: ئاسۆ مامەند (ئەندامی مەکتەبی سیاسی لە کەرکووک ـ سەڵاحەدین) و دیلان غەفوور (ئەندام پەرلەمانی عێراق) پێشوازی لێ کرا و پاشان لە نزیکەوە چاوی بە کۆمەڵێک لە هاوڵاتییان و گەنجانی شارەزا لە پسپۆڕییە جیاوازەکان کەوت، تاوەکوو لە ئایندەیەکی نزیکدا پشتیوانی و پاڵپشتییان بکات.