بەڕێوەچوونی یەکەم ڕۆژی خولی (ڕاهێنانی ڕۆژنامەوانیی ژینگەیی)، کە لە لایەن دامەزراوەی ڤیم-ەوە بۆ ڕۆژنامەنووسانی شاری کەرکووک ساز کراوە.
وانەکانی خولەکە لە لایەن سەلام عومەر (ڕاهێنەر و ڕاوێژکاری میدیایی)ەوە، پێشکەش دەکرێت و ئامانجی خولەکەش: بایەخدانە بە پێشخستنی بواری ڕۆژنامەوانیی ژینگەیی و خستەڕووی دۆخی میدیایە لە ناوچەکەدا، ئەوەش بە بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی ژینگەیی لە ڕێی ئامادەكردنی هەواڵ و داڕشتنی ڕاپۆرتی تایبەت بە پرسە ژینگەیییەکان.





