دامەزراوەی ڤیم بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لە پێناو بایەخدانی زیاتر بە سامانی ماسی، لە ماوەی ڕابردوودا هەڵمەتێکی بەرفراوانی دانانی (پەنجەماسی)یان لە زۆرێک لە بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێکرد و بڕیاریشە هەڵمەتەکە درێژەی هەبێت بەجۆرێک زۆرێک لە بەنداوەکان و سەرچاوە ئاوییەکان بگرێتەوە.



