Skip to main content

لە پێناو برەودان بە پرۆژە ژینگەییەکان، ئەمڕۆ دامەزراوەی ڤیم هەستا بە پاککردنەوەی بەنداوی دووکان کە بڕێکی زۆری خۆڵوخاشاک و پاشماوەی دەبە و شووشە تیایدا کۆبوبووەوە.

مانەوەی ئەم ماددانە لە ناو سەرچاوە ئاوییەکاندا دەبێتە هۆی ژەهراویبوونی ئاوەکە بە ماددەی پلاستیکی شیبووەوە کە ڕاستەوخۆ زەرەر دەگەیەنێت بە مرۆڤ یاخود ناڕاستەوخۆ پێی دەگەینێت لە ڕێگەی خواردنی ئەو زیندەوەرانەی کە لە ئاوەکەدا دەژین.

هەڵمەتی پاککردنەوەی بەنداوی دووکان بەردەوام دەبێت هەتاوەکو بەنداوەکە پاک دەبێتەوە لە هەموو پاشەڕۆکان.