Skip to main content

سەردانی نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دامەزراوەی ڤیم کە بریتیبوون لە کلۆدیۆ کۆردۆن، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی بە وەکالەت و کریستین مۆسا، یاریدەدەری تایبەتی کلۆدیۆ. لە سەردانەکەیاندا، نوێنەران سوپاسی دامەزراوەی ڤیم یان کرد بۆ هەوڵ و پڕۆژەکانی لە بوارە جیاوازەکاندا، هەروەها سەرسامبوون بە پڕۆژە بەڵگە فیلمییەکانی دامەزراوەکە کە زیاتر لە ٨٥ بەڵگەفیلمی تا ئێستا بەرهەمهێناوە لەسەر کێشە ژینگەیی و کۆمەڵایەتیی، و مافی ئاژەڵان و گروپ و کەسانی کاریگەر و داهێنەر لە کۆمەڵگادا. لە کۆتایی سەردانەکەیاندا پابەندی خۆیان دووباتکردەوە بۆ کارکردن لەسەر پڕۆژەی کاریگەر لە داهاتوودا و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ هێنانەدی گۆڕانکاری ئەرێنی.