لە پێناو پەرەپێدان و بەرزکردنەوەی ئاست و توانای خوێندکارانی زانکۆکانی کوردستان، دامەزراوەی ڤیم لە سەر بناغەی ئەو لێتێگەیشتنە فەرمییەی لە ماوەی ڕابردوودا لەگەڵ زانکۆی سلێمانیدا هەیبووە و لە ڕێگەی ئۆفیسی مۆبیلیتی توانی هەلی خوێندنی کۆرسێکی ئۆنلاین لە زانکۆی هارڤارد بۆ چوار خوێندکاری هەڵبژێردراوی بەشە جیاوازەکانی زانکۆی سلێمانی بڕەخسێنێت. کۆرسی ئۆنلاینی زانکۆی هارڤارد و ساینسپور، کۆرسێکی گرنگ و بەسوودی زانستی بوو کە لە لایەن کۆمەڵێک مامۆستای بەئەزموونی بیانی و ئەوروپییەوە پێشکەش بە خوێندکارە بەشداربووەکان کرا و دواتریش بە بەخشینی بڕوانامەی فەرمی بە خوێندکارەکان کۆتایی بە کۆرسەکە هات.