بەڕێوەچوونی چالاکی ناساندنی پەڕتووکی (هەنی دوا بڕیاری خۆی دەدا)، لە دامەزراوەی ڤیم بە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەی سید ـ SEED. ئەم پەڕتووکە بۆ چینی نەوجەوانان نووسراوە و لە نووسینی (موەفەق عارف لهۆنییە). کرۆکی کتێبەکەش باس لە ئازایەتی و بوێری کچێک دەکات کە چۆن ڕووبەرووی مەترسی و ئاڵنگارییە کۆمەڵایەتییەکانی بەردەم ژیانی دەبێتەوە.