Skip to main content

ئەمڕۆ ڕۆژی یەکەمی پڕۆژەی هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک لە ژناندا، لە کۆرمۆری گەورە، بە بەشداری ۳۸، ژنان و کچانی ناوچەکە دەستی پێکرد.

سەرەتای پڕۆژەکە، پێشکەشکردنی وۆرکشۆپ و پێدانی هۆشیاری بوو. دواتر پڕۆسەی پشکنین، بۆ بەشداربووان ئەنجام درا و زانیاری زیاتر لە بارەی مەترسییەکانی شێرپەنجەی مەمک لە لایەن دکتۆر نیاز، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی سنگ بۆ ژنان و کچان خرایە ڕوو، لە کۆتایدا، دیاری بە سەر ژنان و کچانی بەشداربوودا دابەشکرا.