Skip to main content

دامەزراوەی ڤیم، بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و نەخۆشخانەی هیوا، هەڵمەتی هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک لە ژناندا، لە قادرکەرەم و کۆرمۆر و گوندەکانی دەوروبەری ڕادەگەیەنێت.

هەڵمەتی هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک لە ژنان، لە ڕۆژی ١٥ ی ١٠ ی ٢٠٢٤، لە ناحیەی قادرکەرەم و کۆرمۆر دەستپێدەکات و بۆ ماوەی ٨ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

لە هەڵمەتەکەدا، پزیشکان و پەرستارانی نەخۆشخانەی هیوا، جگە لە پشکنین بۆ کەسەکان، لە هەمانکاتدا هۆشیاری سەبارەت بە نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک بە کردنەوەی وۆرکشۆپ و بڵاوکردنەوەی زانیاری بە سکرین و داتاشۆ بە هاووڵاتییانی قادرکەرەم و دەوروبەری دەدەن.

بەرواری دەستپێکردن: ١٥ – ١٠ – ٢٠٢٤

ماوەی هەڵمەتەکە: ٨ ڕۆژ

شوێن: قادرکەرەم و کۆرمۆر و گوندەکانی دەوروبەری