Skip to main content

ئەمڕۆ لە کۆیەی شاری دڵدار و سروودی ئەی ڕەقیب، لە یادێکی پڕ شکۆی نیشتمانیدا و بە ئامادەبوونی هاونیشتمانییانی شاری کۆیە و کوردانی کوردستانی گەورە، مەراسیمی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی ئاڵا پیرۆز کرا.

ئاڵای کوردستان، بەرهەمی چەندین ساڵ خەبات و قوربانیدان بووە، کە بە درێژاییی مێژوو میللەتەکەمان لە پێناویدا بەرخۆدانی کردووە. بەو بۆنەیەوە؛ دامەزراوەی ڤیم ڕۆژی ئاڵا لە هەر چوار پارچەی کوردستان پیرۆز دەکات.