Skip to main content

بنکەی ژین لە سلێمانی لە ساڵی (٢٠٠٤)ەوە، کار دەکات بۆ پاراستنی میراتێکی بەنرخی کوردستان. زیاتر لە ١,٣٠٠ دەستنووسی ئەسڵی، یەک ملیۆن وێنە و ڕۆژنامەکانی سەدەی ڕابردووی تێدا پارێزراون، کە کۆنترینیان بۆ ساڵی (١٤٥٣)ی زایینی دەگەڕێتەوە. هەربۆیە گەر ئەم گەنجینەیە نەپارێزرێت، ئەوا لە (٣٠ – ٤٠) ساڵی داھاتوودا لەناودەچێت. ئێمە مێژوو دەپارێزین بۆ ئەوەی نەوەی داھاتوو بزانن ئێمە کێ بووین!