بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە توێژی ڕۆشنبیران، مامۆستایان، خوێندکاران، گەنجان و چین و توێژە جیاوازەکانی کۆیە، چالاکیی هونەری و کولتووریی (ڕەنگ و ئاواز) لە (ئینستیتیوتی زەینەب خان – کچە کورد) لە لایەن دامەزراوەی ڤیم و پڕۆژەی ئارتفرۆش بەڕێوەچوو. لە چالاکییەکەدا کۆمەڵێک پارچە میوزیک لە لایەن هونەرمەند بافجی (Bafji)ەوە، پێشکەش بە ئامادەبووان کرا و لە هەمان کاتدا پێشانگایەکی هونەری لە لایەن پڕۆژەی ئارتفرۆش ـەوە کرایەوە و بڕیارە ڕۆژانی دواتر بەردەوام بێت.
–










