ئەم درەختە وەک سامانێکی نەتەوەیی تۆمارکراوە؛ پاراستنی ئەرکی هەمووانە.
درەختە بەتەمەنەکان ئەرشیفێکی زیندووی مێژووی خاکی کوردستانن.
دامەزراوەی ڤیم، بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، پڕۆژەیەکی ژینگەییی نیشتمانی بۆ پاراستن و ئەرشیفکردنی ئەو درەختانە ڕادەگەیەنێت، کە تەمەنیان لە سەروو ١٠٠ ساڵەوەیە، ئەمەش لە پێناو:
گۆڕینی دیدگای کۆمەڵگە تاوەکو درەختەکان وەک سامانێکی مێژوویی تەماشا بکەن.
ئەمەش بە دیاریکردنی تەمەن و دۆخی تەندروستیی درەختە بەتەمەنەکان و
پاشان تۆمارکردن و ئەرشیفکردنیان وەک کتێب.
بە مەبەستی بونیادنانی کولتووری بەرپرسیارییەتی لە بەرانبەر پاراستنی سروشتی کوردستان
تۆش ببە بە هاوبەشی ئەم پڕۆژە گرنگە!
سەرکەوتنی ئەم پڕۆژەیە بە بێ بەشداریی ئێوەی دڵسۆز تەواو نابێت. هەر بۆیە گەر لە ماڵ، کۆڵان، گەڕەک، شار، ناحیە، گوند و هەر ناوچەیەکی دەوروبەرتاندا درەختێکی بەتەمەن (سەروو ١٠٠ ساڵ) شک دەبەیت، کە پێویستی بە پاراستن و تۆمارکردنی لایەنی زانستی هەیە، یان ئەگەر چیرۆک و بەڵگەیەکی مێژووییتان لەسەر درەختە بەتەمەنەکانی ناوچەکەتان هەیە، تکایە لە ڕێگەی نامەی تایبەتەوە زانیاری و ناونیشانەکەیمان بۆ بنێرە، تا تیمە پسپۆڕەکانمان بەدواداچوونی بۆ بکەن.




