ئێمە باوەڕمان بە هەوڵ و هێزی ناوخۆیی هەیە، بە تایبەت هەوڵی گەنجەکانمان لە بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگە و هێنانەکایەی کار و بیرۆکەی نوێ تاوەکو بازرگانییە ناوخۆییەکان گەشە بکەن و داینەمۆی ئابووری بن، هەروەها تاکەکانی هەلی ئەوەیان پێبدرێت پەرە بە تواناکانیان بدەن. پرۆگرامی دەستپێشخەری پرۆژەی بچووک، پرۆژەیەکی دامەزراوەی ڤیمە کە پاڵپشتی کارگێڕی و دارایی ئەو کارسازانە دەکات کە خاوەنی کارێک یاخود بیرۆکەی کارێکن بەڵام بەهۆی بەربەستێکەوە ناتوانن پەرە بە کارەکەیان بدەن.

لە مانگی یازدەی ساڵی 2020 دامەزراوەی ڤیم براوەکانی قۆناغی یەکەمی پرۆژەکەی ڕاگەیاند. ڕاهێنان و پاڵپشتی کارگێڕی، دارایی و یاسایی دەستیپێکرد بە مەبەستی پەرەپێدان بە تواناکانی بەشداربووان تاوەکو بە شێوەیەکی دروست سەرپەرشتی پرۆژەکانیان بکەن و کارەکانیان بەڕێوەبەرن.

لە بەرواری 2021/4/29 بەشێک لە کارسازانی بەشداربوو توانیان بە سەرکەوتویی کارەکانیان بگەیەننە خاڵی کۆتایی لەڕووی کارگێری، یاسایی و داراییەوە و بۆ بەردەوامبوونی پرۆژەکانیان پشت بە تواناکانی خۆیان ببەستن.

Leave a Reply