Skip to main content

پڕۆژەی (TNR) بۆ (٥٠٠) سەگی بێلانە لە شاری سلێمانی دەستیپێکرد.
لە یەکەم ڕۆژدا، تیمی پزیشکی ئامادەکاری تەواوی بۆ نەشتەرگەریەکە کرد و بەوەش یەکەم سەگ نەشتەرگەریی و کوتانی بە سەرکەوتووی بۆ ئەجامدرا.
ئەم پڕۆژەیە بە هاوبەشی دامەزراوەی ڤیم، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی جێبەجێ دەکرێت و بۆ ماوەی (٥) مانگ بەردەوام دەبێت.

ئامانجی پرۆژەی (TNR) بریتیە لە؛ کۆنترۆڵکردنی رێژەی زۆربوونی سەگە بێلانەکان لە کۆڵان و شەقامەکانی شاردا و پاشان پاراستنی لایەنی تەندرووستی گشتی هاووڵاتییان.
پرۆژەی TNR کورتکراوەی گرتن (Trap)، نەزۆککردن(Neuter), و گەڕانەوەیە (Return); پڕۆژەیەکی ئاژەڵدۆستییە تەرخانکراوە بۆ گرتنی سەگی بێلانە و پاشان پاکژکردنییان، دواتریش نەزۆککردنیان و گەڕاندنەوەیان بۆ ناو ژینگەی خۆیان.