پاش سەردانەکەیان و گەڕان بەسەر بەشە جیاوازەکان و ئاگاداربوون لە کار و چالاکییە هەمەجۆرەکانی دامەزراوەکە، ڕۆڵی دامەزراوەی (ڤیم)یان بەرز نرخاند کە لە ماوەی ڕابردوودا توانیویانە خزمەتێکی ئێجگار کاریگەر بە سێکتەرە جیاوازەکانی نێو کۆمەڵگە بکات.
دامەزراوەی ڤیم، دامەزراوەیەکی قازانجنەویستە و کار دەکات لە پێناو هۆشیارکردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگە و گرنگی بە لایەنی پەروەردە و زانست و توانای گەنجان دەدات.