پڕۆژەی ئاڕتفرۆش لە هەشتەمین دیداری سلێمانی بە کردنەوەی پێشانگایەکی هونەری بواری شێوەکاری بەشداریکرد.

لە میانەی بەڕێوەچوونی پێشانگاکەدا کە ماوەی دوو ڕۆژی خایاند و تێیدا (۲۸) تابلۆی شێوەکارانی کوردستان و عێراق فرۆشرا و قازانجی تەواوی فرۆشی تابلۆکان پێشکەش بە هونەرمەندەکان دەکرێتەوە.

ئاڕتفرۆش، پڕۆژەیەکی قازانج نەویستی دامەزراوەی ڤیمە و بەردەوام هەوڵدەدات ڕێگەیەکی ئاسان و شایستە بۆ فرۆشتنی بەرهەمی شێوەکارانی کوردستان و عێراق بدۆزێتەوە.