ئەمڕۆ لە دەستپێشخەرییەکی بێوێنەدا دامەزراوەی ڤیم هەستا بە هەڵمەتی پاککردنەوەی بەنداوی دەربەندیخان لە خۆڵوخاشاکی کۆکراوە و بەجێماوی بەنداوەکەدا و بەهۆیەوە هەر لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکی هەڵمەتەکەوە توانرا بڕی یازدە تەن خۆڵوخاشاک و پاشماوەی دەبە و شووشە و کەرەستەی تر کە لە ئاوەکەدا کۆببوونەوە پاکبکرێتەوە بە جۆرێک زیانی گەورەی بۆ سەرچاوە ئاوییەکان دەبوو بە تایبەت ئاوی خواردنەوەی ماڵان و شوێنە گشتییەکان. تا ئێستا هەڵمەتی پاکژکردنەوەکە درێژەی هەیە تاوەکو گەیشتن بە قۆناغی پاککردنەوەی تەواوەتی بەنداوی دەربەندیخان.
default