وەهاب هەڵەبجەیی، لێپرسراوی هێزەكانی دژە تیرۆر بەیاوەری بەشێك لە فەرماندە باڵاكانی ئەو هێزە سەردانی دامەزراوەی ڤیم-یان كرد و لەلایەن لاڤە حیكمەت، سەرۆكی دامەزراوەكەوە پێشوازییان لێكرا.
جگە لەبەسەركردنەوەی سەرجەم بەشەكانی دامەزراوەكە، سەردانی پێشانگەی ژیان-یان كرد كە تایبەتە بە نیشاندان و گێڕانەوەی ئازارەكانی ئەو ژنانەی بوونەتە قوربانیی توندوتیژی.