بەئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییە سیاسی، یاسایی و ئەکادیمییەکان، دیبەیتی دەستوور لە نێوان نووسینەوە و فەرامۆشکردا لە دامەزراوەی ڤیم لە سلێمانی بەڕێوەچوو.
لە دیبەیتەکەدا د. یوسف گۆران، دکتۆرا لە یاسای دەستووری و د. ئیسماعیل نامیق، دکتۆرا لە یاسا گفتوگۆ لەبارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و ئەو هۆکارانە کرا کەبۆچی دوای سێ دەیە لە دەسەڵات تاوەک ئێستا هەرێم خاوەنی دەستووری خۆی نییە، ئایا ناکۆکییە سیاسییەکان هۆکاری نەنووسینەوەی دەستووربوون یاخود پێویست نەبووە.