بە ئامانجی رووبەڕووبوونەوە و نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان، دامەزراوەی ڤیم لە سلێمانی کەمپەینی ژیانی راگەیاند و کەمپەینەکە بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.

کەمپەینەکە بە کردنەوەی پێشانگایەکی هونەریی تایبەت نیشاندان و خستنەڕووی ئازاری ئەو ژنانەی رووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە و بەبیانووی شەرەفەوە کوژراون دەستیپێکرد. کە سەرجەم کارە هونەرییەکان گوزارشت بوون لە چیرۆکی راستەقینەی قوربانییەکان.
نمایشی فیلمی دۆکیومێنتاری (گۆڕستانی بێناوەکان) یەکێکبوو لە چالاکییەکانی دیکەی کەمپینەکە کە دەربارەی ئەو گۆڕستانەیە کە ژنە قوربانییەکانی لێ نێژراون و بەشێک لە دیمەنەکانی فیلمەکە لە راستییەوە وەرگیراون. بەشێکی دیکەی کەمپینەکە سازکردنی پانێڵێک بوو بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە توندوتیژی دژی ژنان و هۆکار و چارەسەرکردنی کێشەکان.

سەوزکردنی گۆڕستانی بێناوەکان و دانانی گوڵ لەسەر گۆڕ ئەو ژنانەی بەبیانووی شەرەفەوە کوژراون دوایین چالاکی کەمپپەینەکە بوو.

Leave a Reply