لەدرێژەی چالاکییەکانیدا دامەزراوەی ڤیم لە سلێمانی دیبەیتی ( دەستوور لەنێوان نووسینەوە و فەرامۆشکردندا) ساز دەکات.
هەرچەندە هەرێمی کوردستان زیاتر لە سێ دەیەیە خاوەنی دەسەڵاتی خۆیەتی، بەڵام تاوەکو ئێستا دەستوورێکی خۆی نییە. ئەوکاتەی دەستووری عێراق لە ساڵی 2005 پەسەندکرا، هەوڵەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ نووسینەوەی دەستوور دەستیپێکرد و ساڵی 2009 پرۆژەی دەستوور لە پەرلەمان پەسەندکرا، بەڵام بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکانەوە پرۆژەکە گەڕێندرایەوە پەرلەمان.
دیبەتی دەستوور لەنێوان نووسینەوە و فەرامۆشکردندا تیشک دەخاتەسەر ئەو هۆکارانەی بۆچی تاوەکو ئێستا هەرێمی کوردستان خاوەنی دەستووری خۆی نییە؟ هەوڵەکانی نووسینەوەی دەستوور گەیشتنە کوێ و رێگرییەکان چین؟ ئایا لەئێستا دەستوور بۆ هەرێمی کوردستان گرنگە؟، ئەمانە و چەندین تەوەری دیکە لە دیبەیتەکەدا لەنێوان د. یوسف گۆران، دکتۆرا لە یاسای دەستووری و د. ئیسماعیل عوسمان، دکتۆرا لە یاسا گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
دیبەیتەکە لە بەرواری 22.12.2022 کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ لە دامەزراوەی ڤیم لەسلێمانی بەڕێوەدەچێت.