Skip to main content

بەڵگەفیلمی “نان و ئاو- Water and Livelihood”، کە بەرهەمی دامەزراوەی ڤیمە، بە فەرمی بۆ بەشداریکردن لە خولی حەڤدەیەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی “Lift-Off Filmmaker Sessions” هەڵبژێردرا.

بەڵگەفیلمەکە لەنێو پڕۆگرام و پلاتفۆڕمی ١٧، کە تایبەتە بە خولی حەڤدەیەمی فێستیڤاڵەکە و لە ڕێکەوتی ٢٤ی ٨ی ٢٠٢٦ لە ستۆدیۆی سینەمایی “Pinewood” لە بەریتانیا، بەڕێوە دەچێت و بەڵگەفیلمەکە بەشێک دەبێت لە کۆمەڵێک بەرهەمی سینەماییی نێودەوڵەتی، کە لە لایەن فیلمسازانی جیهانەوە پێشکەش کراون.

پێگەی “Lift-Off Filmmaker Sessions”، پلاتفۆڕمێکی نێودەوڵەتییە بۆ ناساندن و نمایشکردنی بەرهەمە سینەمایییەکان، کە فیلمسازان و بەرهەمهێنەرانی جیهان کۆدەکاتەوە و دەرفەتی نمایشکردنی کارەکانیان بۆ بینەرانی نێودەوڵەتی، هەروەها پەیوەندی لەگەڵ فیلمسازانی تردا بۆ دەڕەخسێنێت.

هەڵبژاردنی بەڵگەفیلمی “نان و ئاو – Water and Livelihood” لەم پلاتفۆڕمە نێودەوڵەتییەدا، هەنگاوێکی گرنگە بۆ ناساندنی بەڵگەفیلمەکانی “ڤیم میدیا” لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و بەشداریکردنی لە فێستیڤاڵە سینەمایییە جیهانییەکاندا.