جەیمس چارلتن، بەرپرسی تیمی سیاسیی کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان سەردانی دامەزراوەی ڤیم-ی کرد و لەلایەن ئەحمەد نەجم، جێگری سەرۆکی دامەزراوەکەوە پێشوازی لێکرا.
لە سەردانەکەدا جەیمس چارلتن بەشەکانی دامەزراوەکەی بەسەرکردەوە و ستایشی رۆڵی ڤیم-ی کرد لەبەرامبەر هەوڵ و ماندووبوونیان لەپێناو خزمەتکردنی کوردستان و بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگا