ئارتفرۆش نوێترین پرۆژەی دامەزراوەی ڤیم-ە و پلاتفۆرمێکی هونەریی تایبەتە بە شێوەکارانی کورد لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان. پرۆژەکە هەریەک لە بوارەکانی (تابلۆ، پەیکەر، سیرامیک، دیجیتاڵ ئارت) لەخۆدەگرێت.

لەم پلاتفۆرمەدا هونەرمەندان دەتوانن ئارەزوومەندانە کارە هونەرییەکانیان نمایش بکەن. جگە لە ناساندنی کارەکانیان بە بینەر، دەتوانن لە ڕێگەی ماڵپەڕی ئارتفرۆشەوە کارەکانیان بفرۆشن و سوودمەندبن. دامەزراوەی ڤیم لەم پرۆژەیەدا هیچ قازانجێکی ماددی وەرناگرێت و تەواوی داهاتی کارە هونەرییەکە دەگەڕێنرێتەوە بۆ هونەرمەندەکە.

ئارتفرۆش لەرێگەی ماڵپەرێک و پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵمیدیاوە کارە هونەرییەکان و زانیارییەکانی پەیوەست بە هونەرمەند و کارە هونەرییەکە بڵاو دەکاتەوە و بینەران و کڕیاران دەتوانن سەرجەم زانیارییەکان بخوێننەوە.

Leave a Reply