Skip to main content

ئەمڕۆ ڕۆژی یەکەمی خولی (ڕاهێنانی ڕاهێنەران) بوو لە دامەزراوەی ڤیم. خولەکە لەلایەن دکتۆر (محەمەد خانی)یەوە بەڕێوەچوو.

بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا دکتۆر محەمەد خانی تیشکی زیاتر بخاتە سەر چەند لایەنێکی گرنگی وانەکانی خولەکە وەک؛ خۆناسین و متمانە بە خۆ بوون، بەڕێوەبردنی کات و باشترکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و هەروەها چۆنیەتی دۆزینەوەی چارەسەری شیاوتر و گونجاوتر بۆ کێشەکان بە شێواز و ڕێگەی کاریگەر.