Skip to main content

سەردانی قونسوڵی نوێی کۆریا، لیم سیۆنگ چیۆل بۆ دامەزراوەی ڤیم و گەلەری ئارتفرۆش بە مەبەستی ئاشنابوون بە کار و چالاکییەکانی دامەزراوەکە.

لە سەردانەکەدا، بە بینینی پرۆژەکانی ڤیم زۆر خۆشحاڵ بوو و بە تایبەتی سەرسام بوو بە پرۆگرامی پاڵپشتی پرۆژەی بچووک و تیایدا جەختی لە گرنگی ئەو جۆرە پرۆژانە کردەوە بۆ کۆمەڵگا. لە هەمان کاتدا زۆر سەرسام بوو بە بەڵگەفیلمەکان و پۆدکاستی ڤیم و باسی لە گرنگی بابەتەکانی پۆدکاستەکە کرد بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و پێگەیاندنی کۆمەڵگایەکی تەندرووست.