ئەمڕۆ بەڕێوەچوونی کردنەوەی پرۆژەی هایدرۆپۆنیک (چاندنی ئاوی – بێ خاک)، لە کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان، لە کەمپی بەکرەجۆ.
پرۆژەی هایدرۆپۆنیک، پرۆژەیەکی هاوبەشی دامەزراوەی ڤیم و زانکۆی سلێمانییە، کە مەبەست لێی بەرهەمهێنانی بەروبوومی کشتوکاڵییە، بە بێ خاک، بە کەمترین ڕێژەی ئاو و لە کەمترین ڕووبەردا.
ئامانجی دامەزراوەی ڤیم، لە جێبەجێکردنی پرۆژەی هایدرۆپۆنیک، جگە لە بەرهەمهێنانی بەروبوومی کشتوکاڵی بە باشترین کوالێتی، لە هەمانکاتدا تاوەکو ببێتە سەنتەر و ناوەندێک بۆ توێژینەوە زانستییە کشتوکاڵییەکان، لەلایەن توێژەران و خوێندکاران و چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگەوە.