Skip to main content

دامەزراوەی ڤیم لە نوێترین چالاکیی ئەدەبیدا، ڕێوڕەسمێکی شایستەی بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی چوار بەرهەمی نوێی چوار نووسەری کورد ساز کرد.

لەم چالاکییە ئەدەبییەدا، خوێنەران توانییان چاپی یەکەمی کتێبەکان بە واژۆی نووسەرەکانیانەوە، وەک دیاری و بە بێ بەرانبەر بە دەست بهێنن.

ئەم دەستپێشخەرییەی دامەزراوەی ڤیم، هەوڵێکی گرنگە بۆ پاڵپشتیکردنی نووسەرانی کورد و ئاشناکردنی کۆمەڵگەکەمان بە بەرهەمەکانیان و بووژاندنەوەی لایەنی کولتووریی خوێندنەوە.