لەدرێژەی چالاکییە هونەرییەکانیدا پرۆژەی ئارتفرۆش پێشانگەی (ئارتفرۆش و تابلۆ جیهانییەکان)ـی لە دامەزراوەی ڤیم لە سلێمانی کردەوە.
پێشانگەکە کۆمەڵەیەکی گرنگی تابلۆ و پەیکەرە جیهانییەکانە و کارەکانی هەریەک لە پابلۆ پیکاسۆ، سەلڤادۆر دالی، خوان میرۆ و فایەق حەسەن و چەندین هونەرمەندی ناسراوی جیهانیی دیکە لەخۆدەگرێت.