، بە هەماهەنگی نێوان دامەزراوەی ڤیم و زانکۆی سلێمانی ئێستا لە بواری جێبەجێکردندایە. چاندنی ئاوی – هایدرۆپۆنیک تەکنیکێکی نوێی گەشەپێکردنی ڕووەکە تەنها لە ناو ئاودا و بێ بەکارهێنانی خاک.

لە ڕێگەی ئەم سیستەمە نوێیەوە دەتوانرێت ڕێژەی بەکارهێنانی ئاو لە ٪٩٠ کەمبکرێتەوە و ڕوواندن بە شێوازی ستوونی بکرێت و بەمەش بە ڕووبەرێکی کەمتر هەمان ڕێژەی بەرهەممان دەبێت.

ئامانجی ئەم پرۆژەیە ئاشناکردنی ئەم سیستەمە نوێیەیە وەک ناوەندێکی پەروەردەیی و توێژینەوەیی بۆ خوێندکاران و جوتیاران و لەگەڵیدا ناوەندە ناوخۆییەکان لە زانکۆدا سوودی لێ ببینن.