لەنوێترین چالاکییدا پرۆژەی ئارتفرۆش پێشانگەیەک بۆ هونەرمەند بەیان جاف بەناونیشانی (جەنگ بۆچی؟) لە سلێمانی دەکاتەوە.

بەیان جاف لەبارەی پێشانگەکەوە دەڵێت: بەگشتی پێشانگەکە خستنەڕووی وێرانکارییەکانی جەنگ و ئەو ئازارەیە کە جەنگ دوای خۆی جێیدەهێڵێت. بینینی خودی مرۆڤ وەک مۆزەخانەیەک کە ئەو بیرەوەرییە بەئازارانەی لەخۆیدا هەڵگرتووە و هەر یەکێک لە کارەکان چیرۆکێکی جیاواز پیشاندەدات. تەکنیکی کارەکان جیاوازن و پێکهاتوون لە لکاندنی تێپ، کۆلاج، ئینستڵەیشن و ڤیدیۆ ئارت.   پێشانگاکە لەبەرواری ٢ی شوباتی ٢٠٢٢ دەستپێدەکات و تاوەکو ٢٨ی شوبات بەردەوام دەبێت.    

پێشانگاکە لەبەرواری ٩ی شوباتی ٢٠٢٢ دەستپێدەکات و تاوەکو ٢٨ی شوبات بەردەوام دەبێت.

Leave a Reply