لەدرێژەی چالاکییەکانی کەمپەینی ژیان لە سلێمانی، دامەزراوەی ڤیم پانێڵێکی لەبارەی چارەنووسی ئەو ژنانەی بەبیانووی شەرەف کوژراون و کارکردن بۆ نەهێشتنی ئەو دیاردەیە بۆ هەریەک لە رۆژان حەمەرەش، ئەندامی لیژنەی کاروباری یاسایی پەرلەمان و شۆخان حەمەرەشید، بەڕێوەبەری رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان و خەبات ناجی نوری، لێپرسراوی هۆبەی گۆڕستانەکانی شارەوانی سلێمانی سازکرد.