سەردانی شاندی پەرلەمانتارانی سوید، بۆ دامەزراوەی ڤیم، بە مەبەستی ئاشنابوون بە کار و چالاکی و پڕۆژەکانی دامەزراوەکە و هەروەها فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان لە داهاتوودا.
شاندی پەرلەمانتارانی سوید پێکهاتبوون لە: (ئۆلا مۆلەر؛ سەرۆکی گروپی کوردستان لە پەرلەمانی سوید و ئەندامی لیژنەی بیمەی کۆمەڵایەتی، قادر قاسرگا؛ سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی شارەوانی شاری ستۆکهۆڵم و ئەندام پەرلەمان لە لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکان و لیژنەی کاروباری یەکێتی ئەوروپا، مایکڵ هاور؛ بەڕێوەبەری بەرنامەی پشتگیریی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە ناوەندی ئۆلۆف پالم و شۆڕش قادر ڕەحیم؛ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید).




