VIM BOOK CLUB پرۆژەیەکی نوێی دامەزراوەی ڤیمە، گرنگی بە بواری رۆشنبیری بەتایبەت چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێب دەدات لە بوارە جیاوازەکاندا.

‎دامەزراوەی ڤیم هەوڵ دەدات لەڕێگەی ئەم پرۆژەیەوە هەنگاوی کرداری بە ئاڕاستەی بەرەوپێشچوونی بواری رۆشنبیری لە هەرێمی کوردستان بنێت. گفتوگۆی چڕ و زانستی سەبارەت بە بابەتە گرنگەکانی نێو کۆمەڵگە بهێنێتە کایەوە.

‎چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێب بەشێکە لە ئەرکەکانی ڤیم بووک کڵەب و دەیەوێت لەو رێگەیەوە پاڵپشتی نووسەران بکات تاوەکو بتوانن خزمەت بە رەوتی رۆشنبیری بکەن و کتێبخانەی کوردی دەوڵەمەندتر بکەن.

‎وەرگێڕانی کتێبە گرنگ و پێویستەکان لە زمانە جیهانییەکانەوە بۆ زمانی کوردی، ئامانجێکی دیکەی پرۆژەکەیە. جگەلەوەی هەوڵدەدات وەرگێڕانی پێچەوانە لە زمانی کوردییەوە بۆ زمانە جیهانییەکان ئەنجامبدات و کوردستان بەشدارییەکی کارای هەبێت لەنێوەندە کەلتوورییە جیهانییەکاندا.

‎ئاڵوگۆڕی زانستی و گەشەپێدانی پەیوەندییەكان لەنێوان زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و جیهان، بەشێكی دیكەی كارەكانی پرۆژەكەیە و دەیەوێت لەو ڕێگەیەوە خزمەتی زیاتری خوێندنی باڵا و خوێندكاران بكات.

‎بڵاوکردنەوەی کتێبی دەنگی هەنگاوێکی دیکەی پرۆژەکە دەبێت بۆ خزمەتکردنی خوێنەران و هەنگاونان لەگەڵ  بەرەوپێشچوونە تەکنەلۆجییەکان.