دامەزراوەی ڤیم بەشداری یەکەم دانیشتنی گوێگرتنی تایبەت بە پێشنیازەیاسای (بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە خێزان و ئافرەت لە هەرێمی کوردستان) کرد کە بەهەماهەنگی لەلایەن سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان و پەیمانگەی دیموکراسی نیشتمانیی بەڕێوەچوو.

لە وۆرکشۆپەکەدا کە هەریەک لە هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و منی نبی قەهوەچی، سکرتێری پەرلەمان و ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای خانمان، نوێنەری یەکێتی ئەوروپا و ژمارەیەک لە نوێنەری وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێم و لیژنەی داکۆکیکردن لە مافى ئافرەت لە پەرلەمانی کوردستان و رێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان بەشداربوون، گفتوگۆ لەبارەی پێشنیازەیاساکەوە کرا و ئەو گیروگرفتانەیان تاوتوێ کرد کەدێنە بەردەم جێبەجێکردنی یاساکە و چەندین تێبینی و پێشنیاریش بۆ دەوڵەمەندکردنی پێشنیازەیاساکە پێشکەشکران.

یەکەمجارە لە مێژووی پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی گشتیی گوێگرتن ئەنجام بدرێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و پرۆژه‌یاسایانه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی پەرلەمانەوە‌ ئاراستەی لیژنەکان دەکرێت.

Leave a Reply