دامەزراوەی ڤیم بەشداری کۆبوونەوەیەکی گرنگی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی کرد سەبارەت بە پرسی رەخساندنی هەلی کار و بەگەڕخستنی توانا مرۆییە ناوخۆییەکان.
کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەنجوومەنی وەزیران لە هەولێر بەڕێوەچوو، تێیدا چەندین وەزارەت، کۆمپانیا و دامەزراوە گفتوگۆیان لەبارەی دروستکردنی پەیوەندییەکی پتەوکرد لەنێوان کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت.