لە ئێستادا، هەندێک لە بەروبووم و بەرهەمەکانی ناو پڕۆژەی هایدرۆپۆنیک (چاندنی ئاوی – بێ خاک) لە کۆتا قۆناغی گەشەکردن و پێگەیاندندایە و ئامادە دەکرێن بۆ بەرهەمهێنان لەوانە: کاهووی چینی، کاهووی ئیتاڵی، شلیک، تەڕەپیاز و… هتد.
پڕۆژەی هایدرۆپۆنیک (چاندنی ئاوی – بێ خاک)، پڕۆژەیەکی هاوبەشی دامەزراوەی ڤیم و زانکۆی سلێمانی-یە، کە لە ساڵی ٢٠٢٥دا، لە کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتووکاڵییەکان/کەمپی بەکرەجۆ کرایەوە.




