بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە کار و چالاکییەکانی دامەزراوەی ڤیم، بافڵ تاڵەبانی و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد سەردانی دامەزراوەی ڤیم-یان لە سلێمانی کرد و بەشەکانی دامەزراوەکەیان بەسەرکردەوە.
دەستخۆشی و پێزانینی خۆیان لەبەرامبەر هەوڵدان و خزمەتکردن بە کۆمەڵگای کوردی و پاڵپشتی گەنجە بەهرەدارەکان دەربڕی و ڕایانگەیاند، ڤیم یەکێکە لە دامەزراوە پڕبەرهەم و چالاکەکانی کوردستان و خزمەتێکی زۆریان لە بوارەکانی ژینگە، هونەری و رۆشنبیری پێشکەش کردووە.