هەفتەی کارسازی جیهانی گەورەترین کەمپینی نێودەوڵەتییە بۆ بردنەپێشەوەی کارسازی. هەفتەیەکە تایبەت بەو داهێنەرانەی کە هەلی کار دەڕەخسێنن، کاری نوێ دەستپێدەکەن و بیرۆکەی نوێ دەهێننە کایەوە، وە پلان بۆ پڕۆژەی نوێ دادەڕێژن بۆ بەرەوپێشبردنی ئابووری وڵات و باشترکردنی ژیانی تاکەکان. لە نۆڤەمبەری هەموو ساڵێک ئەم کەمپینە لە ١٧٠ وڵاتی جیهان ئەنجام دەدرێت. هەفتەی کارسازی جیهانی بۆ ساڵی ٢٠٢٠ لە لایەن دامەزراوەی ڤیم لە سلێمانی رێکخرا.

Leave a Reply