لە دیدارێکدا کە لە دامەزراوەی ڤیم لە سلێمانی بەڕێوەچوو، نەجات بیلکاسم، وەزیری پێشووی خوێندنی باڵای فەڕەنسا لەگەڵ ژمارەیەک لە خوێندکارانی زانکۆکانی سلێمانی کۆبووەوە.

لەدیدارەکەدا نەجات بیلکاسم باسی لە ئەزموونی کارکردنی خۆی کرد وەک یەکەم ئافرەت لە مێژووی فەڕەنسا کە بووەتە وەزیری خوێندنی باڵا. هەروەها باسی پەرەپێدانی زانکۆکان و ئەو پێگە گرنگەی خوێندکارانی کرد لەبەرەوپێشچوونی کۆمەڵگا و داوای لە خوێندکاران کرد، کار لەسەر تواناکانی خۆتان بکەن و وزە شاراوەکەی ناو خۆتان بخەنەگەڕ، چونکە کوردستان پێویستی بە توانا و لێهاتوویی ئێوەیە. لەپەیوەندی و هەماهەنگیدا بن لەگەڵ زانکۆکانی دەرەوە تاوەکو بتوانن سوود لە ئەزموونی ئەوان وەرگرن و کاری لەسەربکەن بۆ بەرەوپێشبردنی رەوتی خوێندن لە کوردستان.

Leave a Reply