Skip to main content

مەراسیمی فەرشی سوور و بەڕێوەچوونی ڕۆژی یەکەمی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆبایل، لە سیتی سینەما لە شاری سلێمانی. فێستیڤاڵەکە بە ئامادەبوونی ستافی سەرجەم فیلمە بەشداربووەکان و پێشکەشکردنی وتاری فەرمیی فێستیڤاڵ و دامەزراوەی ڤیم دەستی پێ کرد. خولی دووەمی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆبایل لە لایەن دامەزراوەی ڤیم و بە سپۆنسەری میدیاییی دەزگای میدیاییی کوردسات و سیتی سینەما بەڕێوە دەچێت.