دامەزراوەی ڤیم خولی دووەمی “فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆبایل”ی بە فەرمی ڕاگەیاند، کە ئامانجی سەرەکیی ڕەخساندنی دەرفەتە بۆ گەنجان و لاوان تاوەکو بە کەمترین تێچوو و لە ڕێگەی مۆبایلەکانیانەوە بەرهەمە هونەرییەکانیان بخەنە ڕوو.
لەم خولەدا ١١ خەڵاتی جیاواز بۆ بوارەکانی (باشترین فیلم، دەرهێنان، سیناریۆ، ئەکتەران، مۆنتاژ، میوزیک و چەند بوارێکی دیکە) تەرخانکراوە، کە گرنگترینیان “خەڵاتی ڤیم میدیا”یە؛ ئەم خەڵاتە بریتییە لە گرتنەئەستۆی تەواوی تێچووی بەرهەمهێنانی فیلمی داهاتووی براوەکە لە لایەن دامەزراوەی ڤیمەوە، بە مەبەستی پەرەپێدانی توانای بەهرەمەندان و دەوڵەمەندکردنی ڕەوتی سینەمای کوردی.
لەڕێی ئەم لینکەوە دەتوانن فیلمەکانتان بنێرن و سەرجەم ڕێنماییەکان ببینن:



