Skip to main content

ئەمڕۆ دامەزراوەی ڤیم، لە نەخۆشخانەی هیوا بە هاوکاریی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نەخۆشخانەی هیوا، لە مانگی هۆشیاری و بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی شێرپەنجەی مەمک لە ژناندا، سیمینارێکی بە ناوی (دەرووندروستی لە کاتی ناتەندروستیدا) ڕێکخست.

سیمینارەکە لە لایەن دکتۆر محەمەد خانییەوە پێشکەشکرا و باسەکانی تایبەت بوون بە ناساندنی نەخۆشیی شێرپەنجە و بڵاوکردنەوەی لایەنی هۆشیاری و دوورکەوتنەوە لە ڕاڕایی و ترس و گرتنەبەری ڕێگەی دروست لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکەدا.