Skip to main content

پڕۆژەی (هایدرۆپۆنیک – چاندنی ئاویی) لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە و بەم زووانە دامەزراوەی ڤیم، کە خاوەن بیرۆکە و جیبەجێکارە، پڕۆژەکە ڕادەستی زانکۆی سلێمانی دەکات.

لە ڕێگەی ئەم سیستەمە نوێیەوە دەتوانرێت ڕێژەی بەکارهێنانی ئاو لە ٪٩٠ کەمبکرێتەوە و ڕوواندن بە شێوازی ستوونی بکرێت و بەمەش بە ڕووبەرێکی کەمتر هەمان ڕێژەی بەرهەممان دەبێت.

ئامانجی ئەم پرۆژەیە ئاشناکردنی ئەم سیستەمە نوێیەیە وەک ناوەندێکی پەروەردەیی و توێژینەوەیی بۆ خوێندکاران و جوتیاران و لەگەڵیدا ناوەندە ناوخۆییەکان لە زانکۆدا سوودی لێ ببینن.