لەروانگەی هەستکردن بە بەرپسیارێتی بەرامبەر مافی ئاژەڵان و وەک یەکێک لە بنەماکانی کارکردنی، دامەزراوەی ڤیم بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی پاکۆ و کۆمپانیای IQ پرۆژەی TNRیان بۆ کۆنترۆڵکردن و کوتانی سەگە بێلانەکان بەشێوەیەکی ئاژەڵدۆستانە و کاریگەر ئەنجامدا.

دوای چوار مانگ کارکردنی بەردوام لە پرۆژەکە و هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی رێژەی سەگە بێلانەکان و کوتانیان دژی نەخۆشییەکان، ١٠٠ سەگی بێلانە لە شاری سلێمانی نەشتەرگەری نەزۆککردنیان بۆ ئەنجامدرا. هەروەها کوتانیان بۆ کراوە دژی ئەو نەخۆشییانەی تووشی سەگ دەبن و دەگوازرێنەوە بۆ مرۆڤ. پاشان نیشانەیەکی تایبەتیان لێدراوە بۆ ناسینەوەیان.

لە پرۆژەکەدا ٦٥ سەگی مێیینە و ٣٥ سەگی نێر نەشتەرگەرییان بۆ کراوە و نەزۆککراون. کارەکانیش لەلایەن ژمارەی پزیشکی پسپۆڕ و خۆبەخشەوە ئەنجام دراون.

Leave a Reply